5

الجمعة، 21 نوفمبر 2014

ڕاشكاوى یەكی ئاشكرا (صراحة مكشوفة‌)


پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەفەرموێ: ((إذا رأى أحدكم إمرأة، فوقعت في قلبه، فليعمد إلى امرأته، فليواقعها، فإن ذلك يرد ما في قلبه)). رواه مسلم
واتە: ئەگەر یەكێك لە ئێوە ئافرەتێكی بینی و كەوتە دڵى یەوە، با بچێتەوە لای ژنەكەی و لەگەڵیدا جوت ببێ، چونكە ئەم جوتبونە دەبێتە هۆى رەت كردنەوەی ئەوەی كە چۆتە دڵی و دڵی پێی دادەمركێ.(1) 
=========================== 
(1) بەڕاستی تەوجیهێكی پڕ لە حیكمەت و بەرزە، بە تایبەتی لە رۆژگارێكی گەندەڵی وەك ئەمڕۆ، ئافرەتان زیاد لە سنور لادان خۆیان لە پۆشاك داماڵیوە و خۆیان كردۆتە مزراحی دەستی گاڵتەجاڕی ئافرەتان، بونەتە پەیڕەوكار و جێ بەجێ كەری زنجیرە تەمسیلى یەكانی بێگانە لە دوای تەرجەمەكردنیان بۆ زمانی عەرەبی. ئافرەتان بە شێوەیەك خۆیان دەخەنە ڕو و پۆشاكێك لەبەر دەكەن، كە هەر بەناو پۆشاكە،جا كە بەم جۆرە خۆیان نمایش دەكەن، سەرنجى گەنج و پیاوى پێ ڕادەكێشن، ڕەنگە سەربكێشێ بۆ خراپەكارى و داوێن پیسى. هەر بۆیە پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم لەم فەرمودەیەدا رێنمایى پیاوان دەكات، هەركاتێ شتێكى ئاوایان كەوتە بەرچاو و سەرنجى ڕاكێشان و ئارەزوى بزواندن، ڕاستەوخۆ بچنەوە لاى خێزانیان، ئەو گەنجانەش كە ژنیان نەهێناوە، دەبێ ئارام بگرن و زۆر بەڕۆژو بن، هەروا دوعا بكەن هەتا خواى بەخشندەكارى ژن هێنانیان بۆ ئاسان دەكات.. ئەو جۆرە ئافرەتانەش گەر تۆزێك ئابڕویان هەبێ، رێگە بەخۆیان نادەن ئەم جلە سەرشۆڕكەرە لەبەر بكەن. (وەرگێڕ) 

0 په‌یام:

ناردنی په‌یامی نوێ